ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی پێوانەیی یەكسان كردەوە

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی یەكسان كردەوە.

لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانەی یاری لوتكەی هەفتەی حەوتەم.

لە خولەكی 59 سادیۆ مانێ گۆڵی یەكەمی ڕێدزی تۆمار كرد پاشان لە خولەكی 69 فیل فۆدین ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە دووبارە لیڤەرپول پێش كەوتنەوە لە خولەكی 76 محەمەد سەڵاح گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد و دواتر كیڤن دی برۆین ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان محەمەد سەڵاح حەوت یاریە لە دوای یەك گۆڵ تۆمار دەكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button