ئیسپانیائینگلتەرا

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت بە هێنانی یەكێك لە هێرشبەرەكانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هێلی هێرشبردنی یانەكەی بەهێزتر بكات.

تۆڕی هەوالی سكای سپۆرتی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا یەكێك لە هێرشبەرە لێهاتووەكانی ئەوروپا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

ئیدارەی یانە شاهانەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبەری شەیتانە سورەكان بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

گرێبەستەكەی كاڤانی لەگەل مانچێستەر یونایتد لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە نیوەی وەرز بیگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button