ئاسیاجیهان

جەیمس ڕۆدریگز ئاهەنگی پەیوەندیكردنی بە ڕەیانەوە بە خواردنێكی عەرەبی دەگێڕێت

یاریگا-

جەیمس ڕۆدریگزی كۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی ڕەیانی قەتەڕی بە خواردنێكی عەرەبی ئاهەنگی پەیوەندیكردنی بە یانە نوێیەكەیەوە دەگێڕێت.

لە ماوەی پێشوودا جەیمس ڕۆدریگز یاریزانی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی ڕەیانەوە كرد.

وێنەیەكی ڕۆدریگز لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە كە لە بەردەمیدا خوانێكی عەرەبی دەبیندرێت.

دوای ڕۆشتنی ئەنچیلۆتی جەیمس ڕۆدریگز بڕیاری ڕۆشتنی لە یانە ئینگلیزیەكە دا.

Back to top button