ئاسیا

ڕۆدریگێز شۆک بووە لە کلتووری قەتەرییەکان بە تایبەت “نان خواردن بە دەست”

یاریگا –

خامیس رۆدریگێز ماوەی تەنها یەک ساڵ مانەوەی لە قەتەر، سێپتەمبەری 2021 تا ئۆکتۆبەری 2022، تووشی حەپەسانێکی گەورە هاتووە بە بەرکەوتنی لەگەڵ هەندێ لە کلتوور و نەریتی ئەو وڵاتە.

خامیس لە دوای ماوەیەکی کەم لە مانەوەی لە ئیڤەرتن، ڕووی کردە یانەی رەیانی قەتەری بەڵام هەر زوو پێش تەواوبوونی وادەی گرێبەستەکەی، بە رەزامەندییەکی دوولایەنە جیابوونەوەیان راگەیاند.

ناوبراو دەربارەی ئەو ئەزموونەی خۆی لەو وڵاتەی کەنداو، بۆ تەلەفزیۆنی گلۆبۆی بەرازیلی چەند نەریتێکی قەتەرییەکانی ئاشکرا کرد کە راهاتنی پێێان، قورس بووە.

ژیان و کلتوور لە قەتەر زۆر قورسە. ئەوێ وڵاتێک بوو، بۆ من زەحمەت بوو خۆمی تێدا بگونجێنم.

هەمووکەس لەوێ بە دەستەکانیان نان دەخۆن، کە ئەوە بۆ من زۆر قورس بوو. بە دەست خواردنیان لەگەڵدا بەش دەکردم و پێ دەدام، دەمگوت نامەوێت سوپاس. داوای کەوچک و چەتاڵم دەکرد، دەیانوت نابێت… بە دەست بیخۆ. پێم دەوتن ئێوە شێتن، من بە دەست نان ناخۆم.”

یاریزانە کۆڵۆمبیەکەی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید، ئەوەش دەگێڕێتەوە کە بۆیان پێشنیاز کردووە زیاتر بە دەستی ڕاست نان بخوات نەک چەپ، کە ئەمەیان لە بیروباوەڕی ئایینیەوە سەرچاوەی گرتووە.

رۆدریگێز دوای ڕەییان ڕووی کردە ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی و پاشان لە 2023 چووە ڕیزەکانی ساوپاولۆی بەرازیلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button