ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

دۆناروما وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

یاریگا
جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بە گاڵتەوە دەنگۆکانی ئەم دواییە کە دەڵێن لە یانەکەی دڵخۆش نیە رەتدەکاتەوە.

گۆڵپارێزەکەی شازادەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت دەڵێت ” کاتێک ئەمجۆرە دەنگۆیانە دەخوێنمەوە تەنها پێدەکەنم، لێرە زۆر دڵخۆشم و هیچ کێشەیەکم نیە، یاری کردن لەگەڵ ئەم هەموو پاڵەوانە وەکو خەونێک وایە بۆ من، بۆیە هیچ کێشەیەکم نیە و زۆر دڵخۆشم لێرە “.

ئەم قسانەی دۆناروما لە کاتێکدایە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە ئەم یاریزانە، بەهۆی کەم یاری کردنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button