ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

محەمەد سەڵاح ئیتۆی تێپەڕاند و لە درۆگبا نزیك دەبیتەوە

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی توانی پێش ژمارەیەكی ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی بكەوێت.

لیڤەرپول توانی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پۆرتۆ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لەو یاریەدا هێرشبەرە میسڕیەكە توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ ڕێدز لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بگەیەنێتە 31 گۆڵ و پێش ساموێل ئیتۆ كەوت كە خاوەنی 30 گۆڵە.

لە ڕیزبەندی یەكەمی باشترین گۆڵكارانی چامپیۆنسلیگ لە كیشوەری ئەفریقا دیدیە درۆگبا دەبیندرێت بە تۆماركردنی 44 گۆڵ پاشان محەمەد سەڵاح بە تۆماركردنی 31 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button