ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: پاولۆ دیبالا بە گریانەوە یاریگای جێهێشت

یاریگا-پاولۆ دیبالا ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس تووشی پێکان هات و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یوڤێنتۆس میوانداری سامپەدۆریای کرد، دیبالا کاپتنی یانەکە و هاوکات تۆمارکەری تاکە گۆڵی یارییەکە بوو لە خولەکی ١٠دا، بەڵام لە خولەکی ٢٠ بە بێ بەرکەوت بەهۆی خزانی پێی تووشی پێکان و هات و یاریگای جێهێشت.

پاولۆ ماوەیەکی زۆرە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت و ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە یاریگاکان و لەم وەرزەشدا ئاستێکی باشی نیشاندابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارنیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button