ئه‌وروپائیسپانیا

كۆرتوا چوویە ڕیزی گۆڵپارێزە گەورەكانی لالیگا

یاریگا-

تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چوویە نێو ڕیزی گۆڵپارێزە گەورەكانی لالیگای ئیسپانیا.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڤیاڕیاڵی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ یەكسان بوون ، كۆرتوا توانی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كۆرتوا یەكێكە لەو پێنج گۆڵپارێزەی كە توانیویەتی لە 100 یاریدا یان زیاتر تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە لە سەدەی 21دا.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی ئیسپانیادا حەوت یاری ئەنجام داوە و 21 گۆڵیان تۆمار كردووە و هەشت گۆڵیشیان لێكراوە هەروەها 17 خاڵیان كۆكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button