ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی چاوەڕوانی پەیوەندیەكی لاپۆرتایە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی چاوەڕوانی پەیوەندیەكی خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكەیە تا پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا وەربگرێت.

لە دوای ئەنجامە خراپەكانی ڕونالد كومانی ڕاهێنەری بلاوگرانا ناوی بەوەوە بەسترابوویەوە كە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دووردەخرێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی چاڤی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی كومان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە چاڤی دەزانێت كە لە ئەگەری وەرگرتنی ئەو پۆستەدا ئەوا پاڵپشتیەكی گەورە دەكرێت لە هەموو ڕوویەكەوە ، لە ئێستادا چاوەڕوانی پەیوەندی لاپۆرتایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button