ئه‌وروپائیسپانیا

” رۆناڵد کومان دوور دەخرێتەوە ”

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان، پێشنینی دەکرێت لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

لویس کانۆت رۆژنامەنوسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، ئەگەر بێت و راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا لە دوو یاری بەرامبەر بێنفیکا و ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجامی باش بەدەست نەهێنێت، ئەوا بێگومان لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دەست نیشان دەکرێت.

یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا ئەم وەرزە لە کۆی پێنج یاری لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ، تەنها بردنەوەیەکیان هەیە و لە یارییەک دۆڕاوە و لە دوو یاریش بەرامبەربووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button