ئه‌مریکا

پێلێ پەیامێک بۆ مێسی دەنێرێت

یاریگا-
پێلێ ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێ بەڕازیل بەبۆنەی شکاندنی ریکۆردەکەی لەلایەن لیۆنێل مێسی گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پەیامێک ئاراستەی ئەو یاریزانە دەکات.

ئەفسانەکەی پێشووی سامبا کە ماوەیەکە گیرۆدەی نەخۆشی بووە، دوای باشتر بوونی تەندروستی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە ” هەرچەندە درەنگ ئەم پەیامە بڵاودەکەمەوە، بۆیە داوای لێبوردن دەکەم، نەمویست زیاتر درەنگ بێت، بەبۆنەی تۆمار کردنی ریکۆردێکی دیکە پیرۆزباییتان لیدەکەم، تواناکانت زۆر نایابن ”.

مێسی بەم دواییە توانی ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بگەینێتە 78 گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە کیشوەری ئەمریکای باشوور زۆرترین گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات و پێش پێلێ کەوت کە خاوەنی 77 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button