عێراقکوردستان

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە مێژوو جامی سوپەری کوردستان بەڕێوەدەچێت

یاریگا- 

ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە لە مێژووی وەرزشی کوردستان و بۆ یەکەمجار جامی سوپەری کوردستان ئەنجامدەدرێت، ئەنجامدانی جامی سوپەری کوردستان لە نێوان پلەی یەکەم تاوەکو پلەی چوارەمی ڕیزبەندی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

یانەی هەندرێن لە یاریگای خۆی لە شاری هەولێر لەگەڵ یانەی شێروانە یاری دەکات، لە یاریگای برایەتیش هەردوو یانەی برایەتی و سیروانی نوێ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، هەردوویاریش کاتژمێر3:30 خولەکی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

براوەی یاری ڕاستەوخۆ دەچێتە یاری کۆتایی و لە 1/10/2021 یاری کۆتایی لەسەر یاریگای هەندرێن بەڕێوەدەچێت، دوێنێ ئێوارەش هەردوویانەی میوانی شاری هەولێر شێروانە و سیروانی نوێ لەسەر یاریگای میوانداریان دوایین یەکەی مەشقی خۆیان ئەنجامدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button