ئه‌وروپائیسپانیا

پێنج یاریزانی ریال مەدرید بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆیان نەکردووە

یاریگا
یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ڤیاریال، بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان پێنج یاریزان بەشداریان لە راهێنانە بە کۆمەڵەکان نەکرد، ئەوانیش هەر یەکە لە گاریس بەیل، دانی کارڤاخال، مارسێلۆ، مێندی و دانی سێبایۆس بوون و ئەم پێنج یاریزانە بەهۆی پێکان ئەستەمە بۆ یارییەکە ئامادەبن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بەشداری بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووە و پێدەچێت بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ڤیاریال بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button