ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کاماڤینگا: هەموو شتێک لە ریال مەدرید بە دڵمە، تەنها یەک شت نەبێت

یاریگا
ئێدوارد کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای پەیوەندی کردن بەم یانەیە، هەر زوو توانی راهێنەری یانەکەی ناچار بکات بەشداری پێ بکات و ئاستێکی باشیش پێشکەش دەکات.

ناوەڕاستکارە لاوەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ مارکا دەڵێت ” هەموو شتێک لەگەڵ ریال مەدرید بە دڵمە، لێرە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم تەنها یەک شت نەبێت، ئەویش زمانی ئیسپانیە. من کەسێکم زۆر حەز لە گاڵتە و پێکەنین دەکەم، بەڵام کێشەی زمانم هەیە و ناتوانم لەگەڵ هاوڕێکانم زۆر قسە بکەم ”.

کاماڤینگا هاوینی رابردوو بەرامبەر 30 ملیۆن لە یانەی رێنی وڵاتەکەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا بەشداری چوار یاری لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ کردووە و گۆڵێک و ئاسیستێکی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button