ئه‌وروپائینگلتەرا

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی چێڵسی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت ئەستێرەیەكی چێڵسی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

پێگەی ”گۆڵ”ی جیهانی ئاشكرایكرد یانە ئەڵمانیەكە دەیەوێت تواناكانی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی لە گواستنەوەكانی هاوینی 2022 بەدەستبهێنێت.

تا ئێستا بلووز گرێبەستی بەرگریكارەكەی نوێ نەكردووەتەوە و بە پێی سەرچاوەكە بایرن میونشن لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی كە براكەیەتی ، بەڵام هێشتا گفتوگۆكان لە قۆناغی سەرەتایدان.

هاوینی ڕابردوو بایرن ئۆبامیكانۆی گواستەوە ڕیزەكانی بەڵام ڕۆشتنی ئالابا و بواتینگ كەلێنێكی گەورەیان لە هێڵی بەرگری یانەكە درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button