ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی مێسی

یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەوانەیە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگیش ئامادە نەبێت.

رۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شازادەکان لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر لیۆن خولەکی 76 گۆڕانکاری پێکرا، هەرچەندە ئەم گۆڕانکاریە کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو، کەچی دواتر دەرکەوت ئەو یاریزانە لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و ئێستاش مەترسی هەیە بێجگە لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر مێتز، هەفتەی داهاتووش نەتوانێت یاری بکات.

ئێکیپ بڵاویشی کردووەتەوە بریارە لیۆ پشکنینی دیکەی بۆ بکرێت و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان بڵاو بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button