ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

لیستی مووچەی یاریزانانی بایرن میونشن ئاشکرا دەکرێت

یاریگا
لیستێکی مووچەی سەرجەم یاریزانەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاودەکرێتەوە، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی یاریزانی هەڵبژاردەی پۆڵەندا خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەکەی.

رۆژنامەی لیکیپی ئەڵمانی لیستی مووچەی یاریزانانی یانەی بایرن میونشنی بڵاوکردووەتەوە، لە لیستەکەدا دەردەکەوێت کە گۆڵکاری پۆڵەندی ئەو یانەیە خاوەنی بەرزترین مووچەیە کە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە دوای ئەویش هەر یەکە لە مولەر، نۆیەر و سانێ خاوەنی زۆرترین مووچەن لە یانەکەیان و ئەوانیش لە نێوان 15 بۆ 20 ملیۆن وەردەگرن.

لیۆن گۆرتێزکا کە بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە، ئەویش مووچەی ساڵانەی 18 ملیۆن یۆرۆیە و کینگسلی کومان یاریزانی فەرەنسی ئەو یانەیەش 12 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و داوای 20 ملیۆن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button