ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی: چەندینجار قسەم لەگەڵ پێرێز کردووە

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، دوای وەرگرتنی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتۆنی وەرزی رابردوو ئاشکرای دەکات پێشتر چەندینجار لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا قسەی کردووە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا، گۆڵکارەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەڵێت ” پێشتر چەندینجار لەگەڵ سەرۆکی شاهانەکان قسەم کردووە، جارێکیان دوای یارییەکی یانەکەمان بەرامبەر ئەو یانەیە بوو، بەڵام ناتوانم ئەو قسانە ئاشکرا بکەم کە گفتوگۆمان لەسەر کردووە ”.

لیڤا لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە و دەڵێت، تەنها بیر لە یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button