ئه‌وروپائیسپانیا

كومان هۆكاری یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر گرانادا ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر گرانادا.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادای كرد و یاریەكەشبە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: پێش یاریەكە بیرمان تەنها  لە بردنەوە دەكردەوە ، بەڵام بە خراپی دەستمان پێكرد و یاریەكی سەخت بوو بۆ ئێمە.

هەروەها ووتیشی: ڕکابەرەکەمان بە ئەنقەست کاتیان بەفیڕۆدەدا دوای تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن لەخولەکی دووەمەوە بۆشاییان بەجێنەهێشت و ئەمەش بۆ ئێمە زۆر زەحمەت بوو لەکاتی یارییەکەدا باشتربووین ، ئێمە شێوازی یاریکردنمان گۆڕی و جەختمان لەسەر ناردنی هێرش لە باڵەکان کردەوە، هەموو وزەی خۆمان بەكارهێنا بۆ ئەوەی گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بکەین، زیاترمان دەویست ، بەڵام بەدەستهێنانی خاڵێک لە هیچ باشترە.

سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ بلاوگرانا ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: لە ئێستادا باسی داهاتووم ناكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button