ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پۆچەتینۆ: لەبەر ئەو هۆكارە گۆڕانكاریم بە میسی كرد

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئۆلۆمپیك لیۆن گۆڕانكاری بە لیۆنێل میسی كرد.

پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆڵۆمپێك لیۆنی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شەشەمی خولی فەڕەنسی.

لە خولەكی 54 لیۆن گۆڵی یەكەمیان تۆمار كرد و لە خولەكی 66 نەیمار بە لێدانی سزا ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە ، لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەدا ماورۆ ئیكاردی گۆڵی بردنەوەی پێشكەشی یانەكەی كرد.

لە دوای یاریەكە پۆچەتینۆ ووتی: بۆیر گۆڕانكاریم بە میسی كرد تا بیپارێزم لە پێكان ، یاری گرنگمان لە پێشە و دەمەوێت بیپارێزم.

هەروەها ووتیشی: ئەو بڕیارانە لە كاتی یاریەكاندا باشترینە بۆ یانەكە ، هەندێك جار پێیان خۆش دەبێت و هەندێك جاریش دڵتەنگ دەبن.

سەبارەت بە كاردانەوەی میسی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە ووتی: پێم ووت بارودۆخت چۆنە ووتی باشم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button