ئه‌وروپائیتاڵیا

دوو یاریزانی یۆڤێنتۆس بە تەواوەتی لە پێکانەکەیان رزگاریان بووە

یاریگا
دوای دوورکەوتنەوەیان بەهۆی پێکان، جارێکی دیکە هەردوو یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بێرناردێسکی و کیەزا گەڕانەوە و بەشداری یاری یانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان دەکەن.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکە ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان بانگهێشت کراون و هەردوو یاریزانی یانەکە کە ماوەیەک بوو بەهۆی پێکان لە یارییەکانی یانەکەیان بێ بەش ببون، جارێکی دیکە گەڕانەوە و بەشداری یارییەکە دەکەن.

یۆڤێنتۆس لە کۆی سێ یاری ئەم وەرزە لە سێریائەی، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، لە دوو یاری دۆڕاون و لە یارییەکیش بەرامبەربوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button