ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان و جیرۆ بەرامبەر یۆڤێنتۆس یاری ناکەن

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا سبەی یەک شەممە لە بەردەوامی گەڕی چوارەمی سێریائەی دەبێتە میوانی یۆڤێنتۆس و بۆ ئەم یارییە هەردوو هێرشبەری یانەکە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ئۆلیڤەر جیرۆ بەشداری ناکەن.

ستێفانۆ پیۆلی راهێنەرەکەی رۆسێنەری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە گووتی ‘ زلاتان تاوەکو ئێستا لە پاژنەی قاچی هەست بە ئازار دەکات، بۆیە هاوشێوەی یاری رابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول بەشداری ناکات، هەروەها جیرۆ ئەویش لە پشتی هەستی بە ئازار کردووە و ئەمیشیان ناتوانێت یاری بکات ”.

ئەیسی میلان لە سێ گەڕی رابردووی خولی ئیتاڵیا لە هەر سێ یاری بردنەوەی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا یۆڤێنتۆس دوو یاری دۆڕاندووە و لە یارییەکیش یەکسان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button