ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر دڵخۆش نیە لە مانچێستەر یونایتد

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری نەرویجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی بێ بەڵێنی کارگێری یانەکەی دڵخۆش نیە.

رۆژنامەی ئیندێپێندێتی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان پێش ئەوەی وادەی گواستنەوەی هاوینە یاریزانان کۆتایی بێت، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دیکلان رایس بەرگریکاری یانەی وێستهام یونایتد بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام ئەوان بەڵێنەکەیان نەگەیاندووەتە جێ و بەم هۆیەوە ئەو راهێنەرەش نیگەرانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، سەرەڕای ئەوەی کە مان یو ئەم هاوینە توانیان رۆناڵدۆ و ڤاران بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا راهێنەرەکەیان داوای چەند یاریزانێکی دیکەشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button