ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزێما بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆ یانەکەی نەکردووە و گومان لە بەشداری کردنی بەرامبەر ڤالێنسیا دەکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکان، گۆڵکارە فەرەنسیەکە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکرد و بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی ئامادەکاری کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیاری نەکراوە و بەم هۆیەوە گومان لە بەشداری کردنی بەرامبەر ڤالێنسیا دەکرێت.

ریال مەدرید یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە گەڕی پێنجەمی لالیگا رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە، مارکا بڵاویکردووەتەوە ئەگەر بێنزێما سبەیش بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان نەکات، ئەو کات ناتوانێت بۆ یارییەکە ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button