
یاریگا-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ هەینی درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ وەرزی 2021/2022 بڵاوكردەوە.
چەند یاریزانێك بەشدار بوون لە پێشكەشكردنی درێسی سێیەمی یانەكە ئەوانیش كەریم بێنزیما و فێرلاند مێندی و ماركۆ ئەسینسیۆ و مارسێلۆ و هازارد و ڤینیسیۆس و كاسیمیرۆ.