ئه‌وروپائیسپانیا

پێنج ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی ڕونالد كومان

یاریگا-

چارەنووسی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە نادیارە.

لە یەكەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا بە ئەنجامێكی گەورە و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر بایرن میونشن شكستیهێنا.

تۆڕی ‏BTV esports ئاشكرایكرد پێنج ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی ڕونالد كومان لە ئەگەری ڕۆشتنی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە.

هەریەك لە جۆردی كرۆیڤ و سێرجی بارخوان و لارسۆن و چاڤی و ئیریك تان هاگ پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی كومان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button