خوله‌کانی دیکە

کارگێری بارسێلۆنا داوای بەپەلە دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان کردووە

یاریگا
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی دەستەی کارگێری یانەی بارسێلۆنا، بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەو یانەیە داوایان لە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەیان کردووە بەپەلە خوان لاپۆرتا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان دوور بخاتەوە.

مارسێلۆنا بێچلەر لە رۆژنامەی TNT بەڕازیلی و رادیۆی ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی دەستەی کارگێری بلاوگرانا، بەشی هەرە زۆری ئەندامانی یانەکەیان، داوایان لە سەرۆکی یانەکەی کردووە، بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەیان لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ، پێویستە بریار لەسەر دوور خستنەوەی راهێنەرەکەیان بدرێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووەتەوە دوور خستنەوەی کومان لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، 12 ملیۆن یۆرۆ بابەتی گرێبەستەکەی زیانیان پێدەگەینێت، بۆیە بەشێکی دیکە لە ئەندامانی کارگێری داوا دەکەن پەلە لە دوور خستنەوەی نەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button