ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

دۆرتموند هەوڵ بۆ گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەر دەدەن

یانەی بۆروسیا دۆرتموند لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری چێڵسی دەدەن.

تیمۆ ئاستێکی بەرزی لە وڵاتەکەی لەگەڵ لایپزیگ نیشاندا بەڵام لە پریمەرلیگ ئاستی وەک پێویست نیە و ئەگەری رۆیشتنی بەهێزە لە بلوز بە تایبەت دوای هاتنی رۆمیلو لوکاکو.

بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد یانەکانی بایەرن میونشن و بۆروسیا دۆرتموند لە هەوڵدان لە ئێستاوە ئەو یاریزانە رازی بکەن بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی. دۆرتموند بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕیت بۆ لێڤاندۆڤێسکی کە تەمەنی هەڵکشاوە و دۆرتموندیش دەزانێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی داهاتوو تواناکانی ئێرلینگ هالاند لەدەست دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button