ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

بێڵینگهام ژمارەیەکی پێوانەیی ئێمباپێی شکاند

یاریگا-جود بێلینگهام ئەستێرەی یانەی بۆروسیا دۆرتموند بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی کە پێشتر بەناوی  کیلیان ئێمباپێ بوو.

ناوبراو بووە لاوترین یاریزان لە مێژوودا بتوانێت دوو یاری دوای یەک لە خولی پاڵەوانەکان گۆڵ تۆماربکات. شەوی رابردوو بە گۆڵێک و ئەسیستێک هاوکاری یانەکەی کرد شکست بە  بێشکتاشی تورکی بهێنێت، بەر لەوە وەرزی رابردوو لە چارەگی کۆتایی بەرامبەر مان سیتی گۆڵی تۆمارکرد.

بێڵینگهام  لە تەمەنی ١٨ ساڵ  و ٧٨ رۆژدا دوو گۆڵی دوای یەکی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد بە جیاوازی تەنها حەوت رۆژ لەگەڵ ئێمباپێ کە لە ٢٠١٧ ئەنجامی دابوو.

جگە لەوە، بووە لاوترین یاریزانی ئینگلیزی گۆڵ تۆماربکات لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە خولەکەدا. پێشتر بەناوی ترێنت ئەلێکس ئارنۆڵدی یاریزانی لیڤەرپوول بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button