ئه‌وروپائیسپانیا

ئامارەكانی كومان لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی متمانەی خۆیان بە ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەیان دووپاتكردەوە دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند.

بارسێلۆنا لە مانگی هەشتی ساڵی 2020 ڕونالد كومانی وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا كۆتا چانسی بە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە داوە لە سێ یاری داهاتووی بارسێلۆنا.

بەپێی پێگەی ترانسفەر ماركێت كومان تا ئێستا لە 58 یاریدا ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنای كردووە ، لە 37 یاریدا براوە بووە و لە 9 یاریدا یەكسان بووە و 12 یاریش دۆڕاوە و 35 یاریزانی بەشداری پێكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button