ئه‌وروپائیسپانیا

هاندەرانی ئەتلەتیكۆ مەدرید سزای گریزمان دەدەن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ، هاندەرانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی سزای ئەستێرەی یانەكەیان ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی دەدەن لە یەكەم دەركەووتنەوەیدا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ، دوای دووبارە گەڕانەوەی بۆ یانەكەیان.

ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری پۆرتۆی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گریزمان ڕووبەڕووی فیكەی ناڕەزایی بوویەوە لەلایەن هاندەرانەوە لە یاریەكەی بەرامبەر پۆرتۆ.

هەروەها ئاشكرایانكردووە كاتێك لە خولەكی 56 هێرشبەرە فەڕەنسیەكە هاتە جێگای جواو فلیكس ڕووبەڕووی فیكەی ناڕەزایی زۆربەی هاندەرانی یاریگا بوویەوە.

گریزمان لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد و لە كۆتا ساتەكانی بازاڕی گواستنەوەدا گەڕایەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button