ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

ئیکاردی هانای هەموو شتێکی بردووە لە پێناو مانەوە لە ئینتەر میلان

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە پێناو مانەوە لە یانەکەی ئامادەیە موچەکەی کەم بکاتەوە.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە گۆڵکارەکەی نێراتزۆری ئامادەیە لە پێناو مانەوە، واندا نارا بەرێوەبەری کارەکانی بگۆڕێت و هەروەها موچەی ساڵانەشی کەم بکاتەوە، بەڵام وەک دیار بەرپرسانی یانەکە ئامادە نین ئەو یاریزانە لەگەڵیان بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە چەند یاریزانێکی ئینتەر باسی رەفتاری ئیکاردیان بۆ کۆنتی راهێنەری داهاتووی یانەکەیان کردووە، بۆیە ناوبراو بەرپرسانی ئەو یانەیەی ئاگادار کردۆتەوە پێویستە یاریزانە ئارجێنتیناییەکە ئەو یانەیە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button