ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بەرێوەبەرێکی پێشووی بایرن نهێنیەکی گەورە لەسەر داهاتووی ئێمباپێ و هالاند ئاشکرا دەکات

یاریگا
کارل هانس رۆمینیگێ، بەرێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت هەردوو یاریزان ئێرلینگ هالاند لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆند و کلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی، بەرێوەبەرەکەی پێشووی باڤارییەکان دەڵێت ” شاهانەکان ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریاندا بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانە فەرەنسیەکە، بەڵام ئەو یانەیە دەستبەرداری نەبوو، من پێموایە ئەو یانەیە هاوینی داهاتوو یاریزانەکە بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە ”.

رۆمینیگێ لە دیمانەکەیدا ئەوەشی باسکردووە لە هەمان کاتدا یانەی ریال مەدرید پلانی ئەوەی دارشتووە لە هاوینی داهاتوو ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندیش بگوازێتەوە.

Back to top button