ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

خوان لاپۆرتا لەگەڵ رۆناڵد کومان کۆبووەوە

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ، بەیانی ئەمڕۆ خوان لاپۆرتا لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری لەگەڵ رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەیان کۆبونەوە و متمانەی خۆیان بە راهێنەرەکە دوپاتکردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای دۆڕانەکەی شەوی رابردووی بلاوگرانا بەرامبەر بایرن میونشن، سەرۆکی یانەکەی و بەشێک لە کارگێری یانەکەی لەگەڵ راهێنەری هۆڵەندی یانەکەیان کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکەدا متمانەی خۆیان بۆ راهێنەرەکەیان دوپاتکردەوە و داواشیان کردووە تاوەکو گەڕانەوەی یاریزانە سەرەکیەکانی یانەکەیان لە پێکان، سوود لە توانای یاریزانە لاوەکان ببینێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا دەنگۆیەک هەبوو کە لاپۆرتا دەیەوێت گۆڕانکاری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button