ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

مارکا هۆکارەکانی گەشەکە کردنی ئاستی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەکات

Korek Telecom

یاریگا
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەم وەرزە ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و ئەو یاریزانە لە کۆی چوار یاری توانیویەتی چوار گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی باسی لەو هۆکارانە کردووە کە وایکردووە یاریزانە لاوەکەی میرنگی ئاستی گەشە بکات، رۆژنامەکە لە چەند خاڵێک باسی ئەو هۆکارانە دەکات.

– بەهیچ شێوەیەک بیری دۆخی دارایی ناکاتەوە لە کاتێکدا خاوەنی چوارەم کەمترین مووچەیە لە یانەکەی.
– پلانەکانی رۆژنانەی خۆی گۆڕیوە و بە درێژایی رۆژ لە پشوودایە، شیوازی خواردنەکانی گۆڕیوە، ئێوارانیش راهێنان دەکات و بێجگە لەمەش رۆژانە سوود لە ئۆکسجین وەردەگرێت.
– دوای پێکانەکەی بەرامبەر ئایاکس لە ساڵی 2019، لەو کاتەوە راهێنەرێکی تایبەتی توانای جەستەیی دەست نیشانکردووە.
– هەموو ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە و تەنها بیر لە یانەکەی دەکاتەوە و بەهیچ شێوەیەکیش بیر لە هاتنی مباپێ و هالاند ناکاتەوە و بەردەوامە لەسەر کارەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!