ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بەپەلە: ئیبراهیمۆڤیچ پێکانی هەیە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان بەشداری یەکەم یاری یانەکەی لە وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوولی ئینگلیزی ناکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە کە هێرشبەرەکەی رۆسێنەری لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر لازیۆ لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە یەکەم یاری وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.

زلاتان ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕا بوو و لە یاری بەرامبەر لازیۆ جارێکی دیکە گەڕایەوە، بەڵام دووبارە تووشی پێکان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button