ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول دەیەوێت گرێبەستی مانێ و سەڵاح نوێ بكاتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد ، یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی سادیۆ مانێی سەنیگالی و محەمەد سەڵاحی میسڕی دوو ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە سەن لیڤەرپول گرێبەستی هەریەك لە ئەلیسۆن بیكەر و ڤێرجیل ڤان دایك و ئەندی ڕۆبێرتسۆن و ئەلیكساندەر ئارنۆڵد و جۆردان هەندرسۆن و فابینهۆی نوێ كردووەتەوە و دەیەوێت گرێبەستی سادیۆ مانێ و محەمەد سەڵاحیش نوێ بكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕێدز ئامادەیە ئۆفەرێك بە هەمان موچەی ڤان دایك پێشكەشی مانێ بكەن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ، كە بەرگریكارە هۆڵەندیەكە هەفتانە بڕی 220 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

بەڵام بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح یانە ئینگلیزیەكە ئامادەیە بەرزترین موچەی لە تەواوی یاریزانەكانی خولی ئینگلیزی بۆ تەرخان بكات بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ، كە ئەویش هەفتانە بڕی 500 هەزار پاوەندە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button