یاریگا-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتافیگۆ كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، گۆڵەكان كەریم بێنزیما سێ گۆڵ و ڤینیسیۆس گۆڵێك و كامافینگا گۆڵێكیان تۆمار كرد ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.
كەریم بێنزیمای ئەستێرەی یەكەمی مێرینگی بەشداری كردووە لە پێشكەشكردنی درێسی سێیەمی یانەكە.