ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چەند ئامارێکی سەرنجڕاکێش بەبۆنەی دەستپێکردنی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ

یاریگا-
وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ 2021-2022 سبەی سێ شەممە بە چەندین یاری لە قۆناخی کۆمەڵەکان دەست پێدەکات و لە گرنگترین یاریشدا بارسێلۆنا لە کۆمەڵەی پێنجەم میوانداری بایرن میونشن دەکات، بەبۆنەی دەستپێکردنی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ چەند ئامارێکی مێژوویی پاڵەوانتیەکە باس دەکەین:

ئیکەر کاسیاس

گۆڵپارێزە ئیسپانیەکەی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و پۆرتۆ زۆرترین یاری لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کردووە کە 95 یارییە، لە دوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ 93 یاری کردووە.

لویس ئادریانۆ

یاریزانەکەی پێشووی یانەی شاختار دۆنتێسکی ئۆکراینی توانیویەتی زۆرترین گۆڵ لە یارییەکی قۆناخی کۆمەڵەکان بکات، وەرزی 2014 – 2015 بەرامبەر باتی بۆریسۆڤ ئەویش 5 گۆڵ بوو.

DONETSK, UKRAINE – SEPTEMBER 19: Luiz Adriano of FC Shakhtar Donetsk in action during the UEFA Champions League group stage match between FC Shakhtar Donetsk and FC Nordsjaelland at the Donbass Arena on September 19, 2012 in Donetsk, Ukraine. (Photo by Genya Savilov/EuroFootball/Getty Images)

کریستیانۆ رۆناڵد

یاریزانەکەی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید، یۆڤێنتۆس و ئێستای مانچێستەر یونایتد، زۆرترین گۆڵی لە قۆناخی کۆمەڵەکان کردووە کە 11 گۆڵ بووە لە وەرزی 2015-2016.

لیۆنێل مێسی

یاریزانە ئارجێنتیناییەکەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئێستای یانەی پاری سانجێرمان بە تۆمار کردنی 71 گۆڵ، زۆرترین گۆڵی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کردووە، لە دوای ئەویش رۆناڵدۆ 67 گۆڵی هەیە.

جۆناس ئۆلیڤیەرا

یاریزانەکەی پێشووی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا لە چرکەی 11 بەرامبەر بایەر لیڤەرکۆزن لە ساڵی 2011 خێراترین گۆڵی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کردووە.

ریال مەدرید

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا زۆرترین گۆڵی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کردووە کە 358 گۆڵ بووە. لە دوای ئەوانیش بارسێلۆنا دێت ئەوانیش خاوەن 332 گۆڵن.

ریال مەدرید و لیڤەرپوول

هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپوول بە لە ساڵانی 2007 و 2015 بە بردنەوەی 8-0 بەرامبەر بێشکتاش و مالمۆ گەورەترین بردنەوەیان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێناوە.

بورووسیا دۆرتمۆند – لیگا وارشۆ

لە ساڵی 2016 پڕ گۆڵترین یاری لە مێژووی چامپیۆنزلیگ و لە قۆناخی کۆمەڵەکان بووە، کاتێک 12 گۆڵ لە یارییەکە کران و یارییەکەش بە ئەنجامی 8-4 لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی هات.

پاریس سانجێرمان

یانە فەرەنسیەکە خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەو یانەیە وەرزی 2017-2018 توانیان 25 گۆڵ لە قۆناخی کۆمەڵەکان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button