ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

ئالێگری داوای یاریزانێکی جەزائیری دەکات

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی داوای لە یانەکەی کردووە میرکاتۆی داهاتوو بەرگریکارێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ناوی رامی بن سەبعینی پێشکەش کارگێری یانەکەی کردووە.

ماڵپەری FootballNews24 بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە لە ئاستی یاریزانانی هێلی بەرگری یانەکەی رازی نیە، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە بۆ گواستنەوەی زستانەی داهاتوو بەرگریکارە جەزائیریەکەی یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانی بگوازنەوە ریزەکانیان و یانەکەشی داواکەی پەسەند کردووە.

رامی بەرگریکاری بالی چەپە و لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی یانەی بووروسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانی یاری دەکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت.

Back to top button