ئه‌وروپاتێنس

دوو مێدالیای خانمە تێنسزانێکی رووسی دزران

یاریگا
ئێلینا ڤێسنینا، خانمە تێنسزانی رووسی ئاشکرای دەکات کەسێکی نەناسراو لە ماڵەکەیدا دوو مێدالیای ئۆڵمپیکی هەندێ زێڕ و شتی گرانبەهای لێ دزیوە.

خانمە رووسیەکە ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بە مەبەستی ئێوارە خوانێک گەشتی دەرەوەی ماڵەوە دەکەن، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەیان دەبینێت دوو مێدالیای ئۆڵمپیکی و هەندێ زێڕ و شتی گرانبەها کە لە ناو جانتایەک هەڵی گرتبوو، لە شوێنی خۆیان نەماون و دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە کەسێکی نەناسراو دزی لێکردوون.

ئێلینا لە ئۆڵمپیکی ریۆ توانی لەسەر ئاستی جوتی خانمان مێدالیای زێڕ بەدەست بێنێت، هەروەها لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ و لەسەر ئاستی تێکەڵ بووە خاوەنی مێدالیای زیو.

Back to top button