ئه‌وروپائینگڵته‌را

ڕۆناڵدۆ: دڵەڕاوكێم هەبوو بەرامبەر نیوكاسڵ

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یەكەم یاری خۆی دوای دووبارە گەڕانەوەی بۆ ڕیزەكانی مانچێستەر یونایتد ئەنجامدا.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵی كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە و ڕۆنالدۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە دۆن ووتی: ڕۆناڵدۆ: تۆزێک دڵەڕاوکێم هەبووم، بەڵام پشتگیری هاندەرانی یانەکە وایکرد بەسەریدا زاڵبم چاوەڕێم نەدەکرد دوو گۆڵ تۆماربکەم، بەڵام دەبێت سوپاسی هاندەران بکەم لە بەرامبەر ئەو پشتگیریەیان.

هەروەها ووتیشی: پێش یاریەكە بیرم لەوە دەكردەوە كە دەبێت ئەوە بسەلمێنم لە توانامدا هەیە هاوكاری یانەكەم بكەم ، كاتێك یاریەكە دەستیپێكرد دڵەڕاوكێم هەبوو بەڵام كە یاری دەستیپێكرد و هاندەران ناوی منیان دەوتەوە هەستێكی تایبەت و نایاب بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button