ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ

Korek Telecom

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێلتافیگۆ بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە كارلۆ ئەنچیلۆتی لە تواناكانی چەند یاریزانێك بێبەش دەبێت ئەوانیش داڤید ئالابا و گاریس بەیڵ و یۆڤیچ و كرۆس و سیبایۆس هەروەها توانای چەندین یاریزانی بۆ گەڕاوەتەوە ئەوانیش میندی و مۆدریچ و ناچۆ و مارسێلۆ لەگەل كامافینگای یاریزانە نوێیەكەیان.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ناچۆ ، میگێل

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ئیسكۆ

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!