ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

بەڕێوەبەری یوڤێنتوس: پلانەكانمان گۆڕی بەهۆی ڕۆناڵدۆوە

یاریگا-

فیدریكۆ چیرۆبینی ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان دەكات.

لە كۆتا ڕۆژەكانی مێركاتۆی هاوینەدا كریستیانۆ گەڕایەوە ڕیزەكانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و لە ماوەی یەكەمیدا دۆن لە ساڵەكانی 2003 تا 2009 یاری بۆ مان یونایتد كردووە و هەشت نازناوی بردووەتەوە لە ماوەی ئەو ساڵانەدا.

چیرۆبینی لە لێدوانیدا بۆ تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ووتی: كاتێك كریستیانۆ پێی ووتین كە. دەیەوێت بڕوات ، بە خێرایی بیرمان لە داهاتووی یانەكە كردەوە و پلانەكانمان گۆڕی.

هەروەها ووتیشی: مۆیس كین شوێنگرەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نیە ، بەڵام یەكێكە لە پلانەكانمان بۆ داهاتووی یانەكە.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ماوەی یەكەمیدا توانی 118 گۆڵ بۆ شەیتانە سورەكان تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button