خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ بەشداری یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد ناکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەستەمە بۆ یاری هەفتەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ بەشداری بکات.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆن دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کردەوە، ئەو یاریزانە دوای یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئایرلەندا گەڕایەوە بەریتانیا و دواتر بۆ ماوەی پێنج رۆژ کەرەنتین کرا و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، بۆیە سۆلشایەر راهێنەری ئەو یانەیە نایەوێت سەرکێشی بەو یاریزانە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکرێت یەکەم یاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتد، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی یۆنگ بۆیزی سویسڕی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button