ئیسپانیائینگلتەرا

فەرمی: یاری لوتکەی نێوان بارسا و سیڤیلیا دواخرا

بڕیاردرا یاری نێوان بارسێلۆنا و سیڤیلیا هەروەها ڤیاریاڵ و ئالاڤێز دوابخرێن.

بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە کیشوەری ئەمریکای باشوور هاتۆتەپێش و چەند یارییەک دواکەوتن، هەردوو یانە داوایان کرد ئەو یارییە دوابخرێت چونکە بەشێک لە یاریزانەکانیان رۆژی هەینی دەگەنەوە ئیسپانیا و شەممە بڕیار وابوو یاری نێوان بارسێلۆنا و سیڤیلیا ئەنجام بدرێت، هەروەها سێ شەممە لە خولی پاڵەوانەکان یارییان هەیە.

ئەمڕۆ دواکارییەکەیان قبوڵکرا و ئەو یارییە دواخرا.

هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید هەرچەندە ئەوانیش یاریزانیان لەو کیشوەرە هەیە بەڵام دوانەخران چونکە یارییەکانی ئەوان رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچن. وە نەتوانرا یارییەکانی بارسا و ڤیاریاڵ بخرێنە رۆژی یەکشەممە بەهۆی ئەوەی سێ شەممە لە خولی پاڵەوانەکان یاری دەکەن نەک چوارشەممە.

مەدرید رووبەرووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە و ئەتڵەتیکۆش بەرامبەر ئیسپانیۆل یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button