ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ: بارتۆمیۆ یەكێك لە خراپترین سەرۆكەكانی مێژووی بارسێلۆنا بوو

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە خراپترین سەرۆكی بارسێلۆنا دادەنێت.

پیكێ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا بارتۆمیۆ خراپترین سەرۆكی بارسێلۆنا بووە ووتی: نازانم ئەگەر خراپترین بێت بەڵام بەڕای من لە ماوەی ئەو كاتەی لێرە بووم بێگومان ئەو لە لیستی خراپترینەكاندایە.

هەروەها ووتیشی: هەمووان هەڵە دەكەین ، بەڵام لە سەردەمی ئەودا بارسێلۆنا لەو شوێنەدا نەبوو كە پێویست بوو لێی بێت.

بەردەوام ووتی: ئێستا من باوەڕم بە بارسێلۆنا هەیە لەو باوەڕەدام كە پێنج ساڵ و دە ساڵی داهاتوو زۆر باش دەبێت بۆ بارسێلۆنا.

سەبارەت بە خراپترین وەرزی پیكێ ووتی: زۆر هەستمان بە ناڕەحەتی كرد لە كۆتا وەرزی پیپ گواردیۆلا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button