خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ رێگە بە دایکی نادات بۆ سەیر کردنی یارییەکانی لە یاریگا ئامادەبێت

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەنیە جارێکی دیکە رێگە بە دایکی بدات بەمەبەستی بینینی یارییەکانی لە یاریگا ئامادەبێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی شەیتانە سوورەکان کە دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئۆڵترافۆرد دەڵێت ” لەمەودوا لەم یاریگایە پارێزگاری لە درێسی یانەکەی پێشووی دەکات، لەلایەکی دیکەوە ئەو یاریزانە نایەوێت رێگە بە دایکە 66 ساڵانەکەی بداتەوە لە یاریگا ئامادەبێت، بە گووتەی ئەو یاریزانە دایکی لە کاتی سەیر کردنی یارییەکانی زۆر توڕە دەبێت و هەندێ کاتیش فشاری زۆر بەرز دەبێتەوە و تاوەکو ئێستا بەم هۆیەوە دووجار بێ هۆش بووە و جارێکیش ددانێکی شکاندووە ”.

رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ئەو ساڵانێکی زۆرە بێ باوکە و نایەوێت دایکیشی لەدەست بدات، بۆیە دایکی ئاگادار کردووەتەوە کە بۆی نیە لە یارییە گرنگەکان ئامادە بێت ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button