ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریبێری ئۆفەری یانەیەکی ئەڵمانی رەتدەکاتەوە

یاریگا
فرانک ریبێری، ئامادەنیە دوای یانەی بایرن میونشن یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکەی ئەڵمانیا بکات و بەم هۆیەوەش ئۆفەرێکی یانەی هێرتابەرلینی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی ئێکیپی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات، بە درێژایی ئەم هاوینە یانەی هێرتابەرلین لە هەوڵی ئەوەدابووە یاریزانە فەرەنسیەکەی پێشووی باڤارییەکان بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە دوای یانەکەی پێشووی، لە خولی ئەڵمانیا یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە فرانک ریبێری لەلایەن کارگێری بایرن میونشن بەڵێنی پێدراوە دوای ئەوەی واز لە یاری کردن هێنا، یارییەکی گەورەی بەبۆنەی ماڵئاوایی کردن بۆی رێک دێخن و دواتریش پۆستێکی پێدەدەن.

Back to top button