ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

فەرمی: فرانک ریبێری سڕ کرا

یاریگا
فرانک ریبێری، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا بە هۆی هەڵس و کەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا سڕ کرا.

ماڵپەری فەرمی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە یاریزانی فڕەنسی ڤیۆلا بە هۆی هەڵس و کەوتی بەرامبەر ناوبژیوان دوای یاری یانەکەی بەرامبەر لازیۆ لە گەڕی نۆیەمی سێریائەی، سێ یاری داهاتوو ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

بەم شێوەیە ریبێری بە هۆی ئەم سزایەی یارئ بەرامبەر یانەکانی ساسولۆ، پارما و کالیاری ناتوانێت بەشداری بکات.

Back to top button